پرۆژه‌ی دووه‌م
ڕسته‌ی مه‌رجی ( به‌رنامه‌ی گۆڕینی دراو)
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ده‌بین:
ü كاركردن له له‌گه‌ڵ ئامرازی كۆنترۆڵ
o فۆرم(Form)
o سندوقی نوسین(Text Box)
o ناونیشان(Label)
o دوگمه(Button)
o سندوقی گروپ لیست(Combo Box)
o وێنه(Picture Box)
ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجیIf
ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case
ئامانجی پرۆژه‌كه:-
له‌م پرۆژه‌یه‌دا ڕووكارێك ده‌كه‌ین،بۆ گۆڕینی دراوی چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو بۆ دۆلار. له‌كاتی جێ‌به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌دا،ئه‌م ڕووكاره ده‌رده‌كه‌وێت.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی:-
به‌كارهێنه‌ر بڕی پاره‌ی دیاریكراو له‌سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌نوسێت.پاشان وڵاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت له سندوقی گروپ لیست. له‌كاتێك كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی (بڕی دۆلار) ده‌كات. بڕی پاره به دۆلار له سندوقی نوسینی دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها هێمایی پاره‌ی وڵاته‌كه له ته‌نیشت سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ نیشاندانی ئاڵایی وڵاته‌كه له لایی چه‌پی سندوقی گروپ لیست.
قۆناغه‌كانی دروستكردن:
1. پرۆژیه‌كی نوێ له جۆری (Windows Apllication) دروست ده‌كه‌ین.
2. دانانی خاسیه‌تی فۆرم به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
Form 1 form
|
FrmEx
|
(Name)
|
ڕه‌نگی سپی ( بۆ نمونه)
|
Back Color
|
بانك
|
Text
|
(icon)
|
Icon
|
3. دروستكردنی دوو سندوقی نوسین، خاسیه‌ته‌كانی به‌م جۆره ده‌گۆڕین.
TxtIn Text
|
TxtIn
|
(Name)
|
Unikurd Web Bold 12
|
Font
|
|
Text
|
TxtOut Text
|
TxtOut
|
(Name)
|
Unikurd Web Bold 12
|
Font
|
|
Text
|
4. چوار ئامرازی ناونیشان دروست ده‌كه‌ین، خاسیه‌تی ی هه‌موویان ده‌گۆڕین بۆ ( بڕی پارە، وڵات، ئه‌نجام ، $.)